کۆمیسیۆن پارەى چاودێرانى سندوقى هەڵبژاردنەکان دابەشدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى پارەى چاودێرانی سندووقەکانی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت، دواى تەواوبوونى رێکارە یاساییەکان، پارەى چاوێرانى پارێزگاکانى دیکەش دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022)حوسێن رەقیب، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرووداوى ڕاگەیاند، ڕۆژى یەکشەممەى پارەی چاودێرانی سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردن لە سلێمانی دابەشبکرێت.

حوسێن رەقیب زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، ئەم پارەیە، تەنیا بەسەر بنکە و وێستگەکانی نێو شار دابەشدەکرێت، ئەوانەی دەرەوەی شاری سلێمانی ناگرێتەوە.

ئەوەشى خستەڕوو، دواى تەواوبوونى هەندێ رێکارى بانکى، دەست بەدابەشکردنى پارەى

چاودێرانی پارێزگاکانی دیکە و دەرەوەی شاری سلێمانیس دەکرێت، بەڵام بە تەواوى هێشتا کاتى دابەشکردنەکە دیارى نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین