وەزیرى سامانە سرووشتییەکان دەستیلەکارکێشایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان  لە ڕاگەیێندراوێکدا پەسندکردنى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى ڕاگەیاند و دەڵێـت، "بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6/ئایار/2022) نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لەبەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، "بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد."

وا بڕیارە کەماب محەممەد، وەزیرى کارەبا بە وەکالەت کاروبارەکانى وەزارەتى سامانەسرووشتییەکان بەڕێوەدەبات.

 

دەقی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لەبەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.

بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بەپێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2022/5/26

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین