کوردێک دەبێتە جێگرى پارێزگارى لەندەن کوردستانی

نوچەنێت:

گەنجێکى کورد لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانییەکانى لەندەن، دواى بەدەستهێنانى دەنگى پێویست، وەک جێگرى پارێزگارى ئەو شارە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئایار/2022) سەرباز بەرزنجى، کوردێکى دانیشتوانى بەریتانیایە، دواى وەرگرتنى ئەندامێتى لە ئەنجوومەنى شارەوانییەکانى ئەو وڵاتە، وەک جێگرى پارێزگارى ئەو شارە هەڵبژێردرا.

سەرباز بەرزنجى، جێگرى پارێزگارى لەندەند، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فیسبووک نووسیویەتى، "ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرکێکی ترم پێسپردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن وەک جێگری پارێزگار ھەڵبژێردراین".

جێگرى پارێزگارى لەندەن، لە نووسینەکەیدا دەشڵێت، "زێدەترخۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین