پاپاى ڤاتیکان لە مەراسیمى قوداسەت: پەند لە هەڵەکانتان وەربگرن
نوچەنێت:
دواى گەڕانەوەى فرانسیس پاپا لە شارى مووسڵ بۆ هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگاى نێودەوڵەتیى فرەنسۆ هەریرى، پاپا ڤاتیکان سەرەتا رێوڕەسمى گەورەترین قوداسێکى ئایینى مەسیحیى بەڕێوەبرد.
لەو مەڕاسیمەدا، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى كوردستان و مهسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ، جێگرانى سەرۆکى هەرێم و حکوومەت، شێخ جەعفەر و مستەفا سەید قادر و قوباد تاڵەبانى، هەروەها وەزیر و بەرپرسانى حکوومەتى و حیزبى ئامادەبون.
لە دواى ڕێوڕەسمى قوداسەت، پاپاى ڤاتیکان وتارێکى ئایینى پێشکەش کرد و نزا و نوێژیى خوێند بۆ مرۆڤایەتى، هەروەها گوتیشى، خەڵکى هەموو خوشک و براى یەکترن و پێویستە پەند لە ڕابردوو و هەڵەکانیان وەربگرن.
ڕێوڕەسمى قوداسەت پێکهاتووە لە چەند نزان و پاڕانەوەیەک وەک دووبارەکردنەوەى ئەو نەریتیە ئاینییە، کاتێ پێغەمبەر عیسى دواین نوێژى لەگەڵ هاوڕێ و هاوەلەکانى ئەنجامیدا، ئەم قوداسەتى ئەمڕۆ پاپاى ڤاتیکان لە یاریگاى هەولێر بەڕێوەی برد، زیاتر لە دوو کاتژمێرى خایاند.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment