باوکێک دواى خنکاندنى کوڕەکەى، فڕێدەداتە ناو زێى گەورەى قەزاى خەبات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر زانیارى نوێ دەخاتەڕوو لەسەر کوشتنى ئەو گەنجەى لە قەزاى خەبات لەلایەن باوکییەوە کوژرا و دەشڵێت، دواى خنکاندنى کوڕەکە، باوکەکە تەرمەکەى فڕێداوەتەوە ناو زێى گەورە.

ئەمڕۆ هەینى (27/ئایار/2022) شەوی رابردوو گەنجێک لەلایەن باوکییەوە بە ناوى (سوفیان سلێمان) لە قەزای خەبات، دەخنکێندرا، دواتر لە شوێنێکى نادیار فڕیى دابوو، هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، تەرمەکەى فڕێداوەتەوە ناو زێى گەورە.

هۆگر عەزیز ئەوەى پشتڕاستیکردەوە، باوکەکە دواى ئەوەى کوڕەکەی خۆی دەکوژێت، تەرمەکەی فڕێداوەتە ناو زێی گەورە.

سەبارەت بە هۆکارى خنکاندنى کوڕەکەى، وتەبێژى پۆلیسی هەولێری ڕاشیگەیاند، سۆفیان سلێمان، "کەسێکی خراپ بووە" و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووە، بۆیە باوکى بڕیاریداوە بخنکێنێت و تەرمەکەی فڕێبداتە نێو زێی گەورە.

جێگەى ئاماژە پێدانە سۆفیان سلێمان، خێزاندارە و منداڵى هەیە، دانیشتووى قەزاى خەباتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین