سەرۆک بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجام دا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى و سەرۆک کۆمارى فەرەنسا پەیوەندییەکى تەلەفۆنینا ئەنجامدا و تیێدا ئیمانوێل ماکرۆن بە بۆنەى ئەو دوو منداڵەى لە بامەڕنێ بەهۆى هێرشێکى پەکەکەوە گیانیان لەدەستدا، سەرەخۆشى لە سەرۆک بارزانى دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ (27/ئایار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایى لە ماکرۆن کرد بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆک کۆمارى فەرەنسا.

کۆشکى ئێلیزێ سەبارەت بە ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕاگەیێندراوێک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆک مەسعود بارزانى و ماکرۆن دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی دەرەکی لەناوخۆی عێراقیان تاوتوێ کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هاوکات سەرۆکى فەرەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کردووە، بەبۆنەی ئەو دوو منداڵەى بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە دوێنێ لە بامەرنێ گیانیان لەدەستدا.

سەردانى سەرۆکى فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، لە مانگى ئابى ساڵى ڕابردوو تەوەرێکى دیکەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین