پۆلیس تاوانبارێک دەستگیر دەکات کە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، "تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی کچێک لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕێک تۆمارکرد کە ھەڕەشەی لێکردووە بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەو گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "توانرا تۆمەتبار (ھ، م، ق) لەدایکبووی ١٩٨٧ لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیس، لەکاتی پشکنینی موبایلەکەى ئەو کەسەدا، دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو، سوکایەتی و ھەڕەشەی لەچەندین کچی تر کردووە.

ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین