بافڵ تاڵەبانى: زۆر حەزم بە وشەى کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى، لە یەکەم ڕۆژى دیدارى یەکێتى ڕایگەیاند، "دیدارى یەکێتى دەبێتە تەواوکەری کۆنگرە، وە ئەگەر باشترین و رێکوپێکترین کۆنگرەمان بکردابووایە پێموایە هەر پێویستمان بەم دیدارە دەبوو."

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى، سەبارەت بە ڕێکخستنى دیدارى یەکێتى ڕایگەیاند، "زۆر دەمێکە ئێمە دانەنیشتووین بە یەکەوە، پرسیاری قورسمان لە خۆمان نەکردووە سەبارەت بە  هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆیە دەستخۆشی لە ڕێکخەرانى ئەو دیدارە دەکەم، چونکە ئەو پرسیارانە هەر دەبووایە لە خۆمانی بکەین."

بافڵ تاڵەبانى، لەمیانى بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکى لە دیدارى یەکێتى گووتى، "زۆر گوێم لێدەبێت یەکێتی تازە، راستییەکەی من حەزم لەوە نییە. یەکێتی با ببێتەوە بە یەکێتی مام جەلال با ببێتەوە بە یەکێتی ئێمە، من پێموایە پێویستمان بەوەیە کۆمەڵێک گەنج، بەشێکی ژنان، وە شان بەشان لەگەڵ کادرە کۆن و بە ئەزموونەکانمان. من پێموایە بە یەکەوە دەتوانین ئەو حیزبە زیاتر ببەینە پێشەوە."

سەبارەت بە کۆبوونەوەى لایەنەکان لەگەڵ نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووە، سەرۆکى یەکێتى ڕاگەیاند، "بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی کە من تێیگەیشتم لەو کۆبوونەوەیە، نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر نیگەرانبوو لەوەی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ یەک قسە ناکەن، ئەوەی کە من تێیگەیشتم بە بیانووی هەڵبژاردن ئێمەیان کۆکردەوە، لە دانیشتنەکە باسی کێشەکانی هەڵبژاردنمان و کۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و پرسی کەمینەکان کرا. پێموایە ئەمە یەکەمین کۆبوونەوە بوو دوایین کۆبوونەوە نابێت، پێشنیازکراوە 9ـی مانگ دانیشتنێکی دیکە بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین