سەرۆک بارزانى سەرەخۆشى لە ڕێیوار یەڵدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە ڕێبوار یەڵدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات دەکات و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشى خەمتان دەزانم."

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم."

 

دەقى پەیامى سەرەخۆشیى سەرۆک بارزانی بۆ ڕێبوار یەڵدا

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک ڕێبوار یەڵدا

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.

مسعود بارزانی

28ـی ئایاری 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین