بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک دوو ئافرەت گیانییان لەدەست دا و چوارى دیکەش بریندارن کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تیژڕەوى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکاب، لە نزیک ئۆڤەر پاسى گوندى سیگردکى سەر بە ناحیەى رۆڤیا، رووداوێکى هاتووچۆ روویدا و بە هۆیەشەوە دوو ئافرەت گیانییان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) حازم محەممەد، وتەبێژی هاتووچۆی قەزای بەردەڕەش راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی دهۆک-هەولێر لە ئۆڤەرپاسی نزیک گوندی سیگردکی سەر بە ناحیەی رۆڤیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا، بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى پیکاب، دوو ئافرەت گیانییان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێى وتەبێژى هاتووچۆى قەزاى بەردەڕەش، هۆکارى رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوى ئۆتۆمبێلەکە، کە بە هۆیەوە شۆفێرەکە کۆنترۆڵى خۆى لەدەستداوە. 

حازم محەممەد دەشڵێت، ئەو دوو ئافرەتەى گیانییان لەدەستداوە، هەردووکیان تەمەنیان (60) ساڵ دەبێت و دانیشتووى دهۆکن، هەروەها شۆفێرەکەش تەمەنى (60) ساڵە، سێ بریندارەکەى تریش تەمەنیان لە نێوان (2) ساڵ و (30) ساڵ و (9) ساڵە، لە ئێستادا بارى تەندروستیان جێگیرە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین