هەولێر و ناشفیل دەبن بە دەستە خوشک کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لە بارەى سەردانییەکەى بۆ ئەمەریکا ڕایدەگەیێنێت، یەکێک لە ئامانجەمان بریتیى بوو لە پڕۆژەى دروستکردنى دەستە خوشکى لە نێوان شارى ناشفێل و هەولێر بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "لە سەردانەکەمان بۆ شاری ناشفیلی ئەمەریکا، وێڕای جەخت کردنەوەمان لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکاو هەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی دروستکردنی دەستە خوشکی لەنێوان شاری ناشفێل و هەولێر بوو."

ئومێد خۆشناو زیاتر روونیکردەوە، "سەرۆکی شاری ناشفێل خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندی پارێزگای هەولێر بۆ ئەمەریکا و شاری ناشفێل نیشاندا ئاماژەی بەمێژووی خەباتی میللەتی کورداو ڕۆڵی کوردی بەگرنگ وەسف کرد کە کورد بەشێکی سەرەکین لەسەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەت."

پارێزگارى هەولێر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیان لەگەڵ جۆن کوپەر شارەداری شاری ناشفیل گووتیشى، "لە گفتوگۆکەمان لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ڕێگاکانی سنوردارکردنی جمووجۆڵی تیرۆرستانی داعشمان تاوتوێکرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین