لە سلێمانى سێ تۆمەتبار بە چەکەوە دەستگیرکران
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، سێ "تۆمەتباریان" دەستگیرکردووە، کە هەر سێکیان چەکى بێ مۆڵەتیان پێبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "لەسێ چالاكی جیادا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا."
تۆمەتباران بەناوەکانی (ح، ك، ق) لە دایكبووی (1975 ) و (د، ب ، ع) لەدایكبووی (2003) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەدا سەبارەت بە تۆمەتبارى سێیەم،"لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو."
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایكبووی (1984) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment