کۆنسلخانەى ئەمەریکا لەبارەى هاتنى پاپا فرانسیس پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کۆنسلخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، پەیامێکى بە زمانەکانى کوردى (سۆرانى - بادینى)، سریانى و عەرەبى و ئینگلیزى بڵاوکردەوە و بە سەردانییە مێژووییەکەى پاپا بۆ هەرێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆیان دەردەبڕن.

لە پەیامیەکەى کۆنسلخانەى ئەمەریکا دا هاتووە: "ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا هەنگاوێکی ترە بە ئاڕاستەی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان خاوەن بیروباوەڕە جیاوازەکان."

هەروەها کۆنسلخانەى ئەمەریکا لە پەیامەکەییدا تاکید لە پشتیوانى ولایەتەکگرتووەکانى ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ پێکەوەژیانى ئاشتیانە و دەشڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لەخۆگرتنی سەرجەم ئایینەکان و قبوڵکردنی هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان لە سەرتاسەری هەرێمی_کوردستان و عێراقو تەواوی جیهان."

دوێنێ یەکشەممە فرانسیس پاپا، دواى دوو ڕۆژ لەسەردانیکردنى چەند شارێکى عێراق، بە سەردانییەکى یەک ڕۆژ گەیشتە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە ئەمڕۆ بەیانى بەغدا بەجێبهێڵێ و بگەڕێتەوە ئیتالیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین