قائیمقامی پیرمام: دەمانەوێ رێگای پیرمام-کۆڕێ بکەین بە پارک کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

قائیمقامی پیرمام رایگەیاند: دەمانەوێ پێچەکانی رێگای پیرمام-کۆڕێ بکرێتە پارک لەبەرئەوەی شوێنەکەی جوان و شیاوە هەم لە داهاتوودا دانیشتوانی ئەم ناوچەیە سودی لێوەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 1/حوزەیران/2022) حامد محەمەد، قائیمقامی پیرمام بە وەکالەت لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند" وەکو دامودەزگای حکومەت، پێشنیارمان کردووە، کە رێگای پیرمام-کۆڕێ، ناو پێچەکان دارودرەختی زۆری تێدایە بکرێت بە پارک، ئەگەر وەربەرهێنەرێکی گونجاو هەبێت کارەکە بکات".

سەبارەت بە ئامانجی کردن بە پارکی ئەم شوێنە، قائیمقامی پیرمام دەڵێت" دەکرێت پڕۆژەیەکی جوانی لێبکرێت، لە داهاتووشدا دانیشتوانی کۆڕێ، پیرمام و بەستۆرەش سودی لێوەردەگرن".

مەرجەکان بۆ ئەو وەبەرهێنەرەی کە بتوانێت ئەم پڕۆژەیە وەربگرێت، حامد محەمەد گوتی" لەبەر هۆکاری ئەمنی و هەم گرنگی شوێنەکەش، دەبێت وەبەرهێنەرەکە ناسراوبێت، بە شێوەیەکی ئەندازەیی پاڕکەکە دیاری بکات چی مەرجێک هەیە لەسەری جێبەجێ دە کەین، دەزگا ئەمنیەکانیش بە هە مان شێوە. ئەگەر کەسەکە گونجاوبوو ئەوا پێیدەڵێین، کە رێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەت جێبەجێبکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین