باوکی پێنج منداڵەکە: داواکارم حکومەت هاوکاریم بکات کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

لە نەخۆشخانەی لەدایک بوون و منداڵانی شاری هەولێر، دایکێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو. باوکی منداڵەکان دەڵێت: باری ئابوریم خراپەو داواکارم هاوکاریم بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(1/حوزەیران/2022) تاریق فاروق، باوکی منداڵەکان لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند" دوێنێ هاوسەرەکەم لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی هەولێرە، پێنج منداڵی بوو، چوار کوڕ و یەک کچە، ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێرێ پزیشکدان". 

لە بارەی باری تەندروستی منداڵەکان، باوکی مندالەکان گوتی" باری تەندروستی منداڵەکان زۆر باشە، تا ئێستا لە نەخۆشخانەن لە ژێر چاودێری پزیشکدان. هەروەها باری تەندروستی دایکیشیان باشە".

تاریق فاروق دەڵێت" من باری ئابوریم خراپە سێ منداڵی تریشم هەیەو کرێچیم، داواکارم حکومەت هاوکاریم بکات هەندێک ئەرکی سەرشانم کەم بکەنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین