وەزیری تەندروستی سەرکەوتنی راگەیاند کوردستانی

نوچەنێت

وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستی وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان و نمونه‌ی سه‌رکه‌وتووە له‌ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە(1/حوزەیران/2022 ) د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێم، ڕێژه‌ی مردن به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە سفر، لە پەیامێکدا دەڵێت: زیاتر هیچ حاڵه‌تێکی مردن له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی په‌تای کۆرۆنانه‌ تۆمار نه‌کراوه.‌

سامان بەرزنجی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستی وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان و نمونه‌ی سه‌رکه‌وتو بووه‌ له‌ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی لە کارمەندانی تەندروستی دەکات"پزیشکان و کارمه‌ندان خۆنه‌ویستانه‌ و به‌ روحی گیانفیدایی له‌ ڕێزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ بوون".

له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌، له‌ هه‌رێمی کوردستان 4.244.169 (چوار ملیۆن و دوسه‌د و چل و چوار هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و نۆ) پشکنین ئه‌نجامدراون، 1.688.114 (ملیۆنێک و شه‌شسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و چوارده‌) توشبو تۆمارکراون له‌نێویشیاندا 7.450 (حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا) مردن تۆمارکراوە..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین