لە سنوورى دهۆک هەردوو گوێچکەى گەنجێک دەبڕن کوردستانی

نوچەنێت:

لە کەمیى شاریا بەسێ کەس گوێچکەى گەنجێک دەبڕن و کەسوکارەکەشى دەڵێن، سکاڵامان تۆمارکردووە و کێشەشمان لەگەڵ کەس نییە.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) وەجدى زێدان، کە دانیشتووى کەمپى شاریایە لە سنوورى لە پارێزگاى دهۆک، کە لە شنگالەوە ئاوارە بووە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە ڕێگەى گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە سێ کەس هێرشیان کردەسەرم و دواى ئەوەى بە خۆهاتمەوە بینیم هەردوو گوێچکەم بڕاوە.

وەجدى زێدان قوتابى پۆلى (12)ـى ئامادەییە، مامێکى دەڵێت، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە، بۆیە نازانین کێ ئەم کارەى کردووە، بەڵام سکاڵامان لە بنکەى پۆلیسى کەمپى شاریا تۆماردووە.

بەپێى وتەى ئەو گەنجەى گوێچەکەکانى بڕاوە، ئەویش نازانێ کێ ئەم کارەى بەرامبەرى کردووە و وەک خۆى دەڵێت، لە پیشتەوە لێیاندام و تەنها گوێم لە دەنگى یەکێکان بووە. 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین