پارێزگاری هەولێر: کۆمەڵێک رێگاچارە بۆ کێشەی کەم ئاوی دانراوە
چنار خۆشناو: نوچەنێت
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت، سەبارەت بە کۆبوونەوەکە گوتی" لەم کۆبونەوەیەدا بە دواداچوونمان بۆ کارەکانی ژوری عەمەلیاتی هەولێرکرد، سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی کرد کە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی هەولێردا هەیە، لەبەرئەوەی ئەم ژوورە دەسەڵاتی پێدراوە".
لەگەڵ هاتنی وشکەساڵی، ساڵ لە دوای ساڵ کێشەی کەمئاوی زیاتر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، ئەمساڵیش لە سەرەتای هەتنی وەرزی گەرماوە ئەم کێشەیە دەرکەوتووە.
سەبارەت بە رێگاچارەکان بۆ ئەم کێشەیە پارێزگاری هەولێر گوتی" تەئکیدمان لەسەر خێراکردنی پڕۆسەی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوەی نوێ و بەدیل کرد، هەروەها نۆژەن کردنەوەی بیرەکان و دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ڕێگەی مۆلیدەی ئەهلی کارەبای نیشتیمانی بۆ بیری گەڕەکەکان رێگاچارەن".
ئومێد خۆشناو، هوشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ زیادەڕۆیینەکردن لە بەکارهێنانی ئاودا بە رێگاچارەیەکی تری گرنگ دەزانێت"پێویستە دەست بە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بکرێت، بۆئەوەی هاوڵاتیان زیاتر هاوکارو هەماهەنگ بن لە بە فیڕۆنەدانی ئاو-و ئەنجام نەدانی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی تایبەت لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر" .
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment