ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن‌ و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(5/حوزەیران/2022 ) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: شەوی 2 له‌سه‌ر 3ى6ى2022، لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەتۆمەتی بازرگانیکردن‌ و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری (داوەری لێکۆڵینەوە) بەپێی ماددەی 25 لەیاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تۆمەتبارێک بەناوی (م.ک.ح) لەشاری هەولێر دەستگیرکرا".

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لەئەنجامی پشکنینی ماڵی ناوبراو، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر دەمانچەیەک‌ و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەکانی هێرۆین‌ و کریستاڵ کە بۆ فرۆشتن ئامادەکرابوون‌، لەگەڵ چەندین کەره‌ستەی تایبەت بەبازرگانی‌ و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

ئاماژە بەوە کراوە کە "لەشەوی 4 له‌سه‌ر 5ى6ى2022، تۆمەتبار لەناو بەندینخانە بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا".

راگەێندراوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە"وەکو لای هەموولایەک ئاشکرایە کەوا ماددەی هۆشبەر بڵاوبونەوەو بەکارهێنانیان لەلایەن هەر تاکێکی کۆمەڵگه‌، بەیەکێک لەئافاتە گەورەکانی سەردەم دادەندرێت‌و بەم هۆیەوە ساڵانە بەهەزاران کەس ژیانیان تێکدەچێت‌و دوچاری جۆرەها گرفتی دەرونی‌و خێزانی‌و ئابوری‌و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵتییان دەکەین، هەمیشە چاودێری کەسوکاریان بکەن‌ و ئامۆژگاریان بکەن بۆ خۆ بەدوورگرتن لەماددە هۆشبەرەکان‌ و لەبوونی هەر زانیارییەک دەزگا ئەمنییەکان ئاگاداربکەنەوە و هاوکاریانبن"..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین