دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاپا.. كازمى داواى رێككه‌وتنى كۆتایى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاپا فڕانسیس بۆ ڤاتیكان، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ به‌شێكى دا دووپات له‌سه‌ر رێككه‌وتنى كۆتایى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئادار، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاپا فڕانسیس بۆ ڤاتیكان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌قه‌كه‌یدا پێشنیارى گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى قووڵ و راسته‌قینه‌ ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى كازمى هاتووه‌ "داوا له‌ لایه‌ن و حزبه‌ سیاسیه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌رژوه‌ندى نیشتمانى زاڵ بكه‌ن و دووربن له‌ گوتارى گرژ وتۆمه‌تى سیاسى، تا كه‌شێك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بڕه‌خسێ و ئومێدێك به‌ گه‌له‌كه‌مان بدرێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستانیش كازمى له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "داواى گفتوگۆیه‌‌كى نیشتمانى راسته‌قینه‌ وقووڵ ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ته‌واوى ئاسته‌ فه‌رمی وحزبى و جه‌ماوه‌رییه‌كان، بۆ گه‌یشتن به‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكى كۆتایى له‌ په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى و هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتى خاكى عێراق بپارێزیت و چاره‌سه‌رى  ریشه‌یى كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بكات".


له‌ په‌یامه‌كه‌یدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باس له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و ده‌ڵێ، حكومه‌ت ده‌ستى به‌ دانوستاندنى ستراتیژى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌وتى رێكبخاته‌وه‌ و ژینگه‌ و كاتێك بڕه‌خسێنێ تا هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان بخرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ى خاك عێراق".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین