مەسرور بارزانى: ئەگەر قەیرانەکان بەردەوام بن پێویستە خۆمان لەگەڵى بگونجێنین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى دهۆک لە میانى دانانى بەردى بناغەى سێ پڕۆژە لەو پارێزگایە ڕایگەیاند، کە لەم کابینەدا گرنگی زیاتر بە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە  (7/حوزەیران/2022) بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەى ده‌ستاڕی ئارد، خانووى شوشەیى بۆ چاندنى میوە و سەوزە، بەخێوکردنى مانگا و پیشەسازی خۆراك لە سنووری پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانى، لەرێوڕەسمەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا گووتى، هاوشێوەى ئەم پڕۆژانە، کە بەشێکن لە پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشتر لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش پڕۆژەی هاوشێوە کراوە، دەبێت بەردەوامیش بین لەسەر ئەو پڕۆژانە.

سەبارەت بە ئاسایشى خۆراک سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، دەبێ دڵنیابینەوە لەوە، کە ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دابین ده‌کراوە، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدەین، پشت بە خۆمان ببەستین.

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە گرنگى زیاتر بە سێکتەرى کشتوکاڵ بدرێ، چونکە کشتوکاڵ بناغەی پێشخستنی ئابووری هەموو وڵاتێکە، کە هاوکات کەرتی پیشەسازیش پێشدەخات.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان جەختى لەوەشکردەوە، پێویستە ئێمە ئامادەبین، ئەگەر قەیرانەکان بەردەوامبن، چۆن خۆمان بگونجێنین، بۆ ئەوەی زیان بەر خەڵکەکەمان نەکەوێت، چونکە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە جیهاندا کاریگەری زۆرى کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و خواردن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین