سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ شاندێکى پەرلەمانى ئەڵمانیا کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كرد كه پێکهاتبوون له هه‌ردوو په‌رله‌مانته‌ر قاسم تاهر ساڵح و ماكس لوكس و یارمه‌تیده‌رانیان و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا به وه‌كاڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، یه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین تاوتوێ كران."
سەبارەت بەو کەموکوڕى و تێبینیانەى دەربارەى ئازادییەکان و مافەکانى ئافرەت لەسەر هەرێمى کوردستان هەیە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند،"هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنییانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه پێشوازى له تێبینى و هاوكاریى دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات."
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "لاى خۆیانه‌وه شاندى میوان دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه له دۆستایه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بینن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به گرنگیى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سیمایه‌كى جوانیان له قه‌ڵه‌م دا."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment