خولوسى ئاکار: بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى نوێ ئامادەین تورکیە

نوچەنێت:

وەزیرى بەرگریى تورکیا ڕایدەگەیێنێت، بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن بۆ سەر باکوورى سووریا وڵاتەکەى بڕیارى خۆى داوە و داواش دەکات، کەس نێتە سەر ڕێگاکەمان.

هەشتى حوزەیرانى (2022) ماڵپەڕى (حورییەت) بڵاویکردەوە، خولوسى ئاکار، دەربارەى ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر باکوورى سووریا ڕایگەیاند، "ئەوەى پێویست بێت بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەر باکوورى سووریا دەیکەین، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوونە، لە هەر شوێنێک و هەر کاتێکدا بێت ئەنجامى دەدەین."

سەبارەت بەو لایەنانەى کە تورکیا دەیەوێ لە باکوورى سووریا ئۆپراسیۆنیان دژى ئەنجام بدات، خولوسى ئاکار دەڵێت، "دژەکانى ئێمە ماوەى (40) ساڵە بوونەتە کێشە بۆ تورکیا، ئەم گرووپانە لە هەر شوێنێک بن دەیانکەینە ئامانج، بڕیارى ئۆپراسیۆنەکەش یەکلاییکەرەوەیە، داواش دەکەین هیچ لایەنێک نێتەسەر ڕێگامان، ئامانجمان تەنها دژەکانى تورکیایە."

وەزیرى بەرگریى تورکیا ڕاشیگەیاند، "چیتر ناهێڵین هیچ گرووپ و نەتەوەیەک مەترسى دروست بکات لەسەر ئاسایشى تورکیا و میللەتەکەمان، بۆیە تورکیا لە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى نوێ بۆ سەر باکوورى سووریا جددیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین