لە هەولێر (92) بەنزینخانە سزادران کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

قائيقمامى هەولێر بۆ نوچەنێت ئاشکراى دەکات، چەندین بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون بە هۆى فرۆشتنى بەنزینى کوالێتى خراپ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى حوزەیران/2022) سەبارەت بە داخستنی چەند بەنزینخانەیەک لە هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر  نوچەنێتى ڕاگەیاند، "مانگی ڕابردوو 42 بەنزینخانە و لەسەرەتای مانگی حوزەیرانیش تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری کردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی هەولێر 50 بەنزینخانە سزادراون."

نەبەز عەبدولحەمید گووتیشى، "ئەو بەنزینخانانەى سەرپێچیان کردووە، هەروەها رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر."

 هەروەها نەبەز عەبدولحمەمید ڕاشیگەیاند، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لە کاتی تێبینی هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بەنزینخانەکان، لە ئەگەرى فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیەکەی، با ئێمە ئاگاردار بکاتەوە ئێمەش وەکو قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر رێکاری یاسایی دەگرینەبەر."

هەر سەبارەت سەرپێچیکردنى چەند بەنزینخانەیەک، ئەمڕۆ پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن." 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین