ئاسایشى سلێمانى: کارمەندێکمان لە ڕووبەڕووبونەووەیەکدا لەگەڵ تۆمەتبارێک شەهید بوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى کەسێک کە تۆمەتبار بووە بە ماددە هۆشبەرەکان، کارمەندێکیان شەهید بووە.

ئەمڕۆ شەممە (11/حوزەیران/2022) ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا شەهید بوونى کارمەندێکى ڕاگەیاند، لە کاتى "دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن، م، ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان."

ئاسایشى سلێمانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە، لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)."

هاوکات دواى ڕووبەڕووبوونەوە، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ڕایدەگەیێنێت، تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و ڕووبەڕووى یاسای دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین