وەزارەتى ناوخو بڕیارێک بۆ شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى میرى  دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نووسراوێکدا داوا دەکات، ئەو شۆفێرانەى ئۆتۆمبێلى حکومەت لێدەخورن، لە کاتى ئەنجامدانى سەرپێچى خۆیان پارەى سەرپێچیەکە بدەن و نابێ نووسراوى لێخۆشبوونیان بۆ بکرێ.

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ، کە ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران کراوە، تێیدا هاتووە، "لەپێناو پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی هاتوچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكار دێنن، پابەندی رێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتوچۆ بەرز بكرێتەوە.

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم لە بەشێکى تر نووسراوەکەیدا دەشڵێت، "شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەك دامەزراوەكانی میری".

نووسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ، جگە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئاراستەى هەر یەک لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، پەرلەمانى کوردستان و  سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین