لە هەولێر کەسێک لەلایەن برایەکەیەوە دەکوژرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر، لەڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتى شەوى ڕابردوو کەسێک لەلایەن برایەکەیەوە لە گوندى جدیدەى سەر بە ناحیەى ڕزگارى کوژرا."

ئەمڕۆ شەممە (11/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى هەولێر ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوێنێ کاتژمێر (١١:٣٠) خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی ڕزگاری، دوای چوونی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداو "دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن (٢٠) ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن (٤٣) کوژراوە" لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.

بەپێى ڕوونکردنەوەى پۆلیسى هەولێر ئەو کەسەى برایەکەى خۆى کوشتووە، هۆکارەکەى لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتی بووە.

لە ڕووکردنەوەشدا هاتووە، "پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕووداو کرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین