موئه‌یه‌د به‌درى كۆچى دوایى كرد رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

موئه‌یه‌د به‌درى كه‌ به‌ناوبانگترین كۆمێنتارى تۆپى پێ و رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى بوو له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نى 88 ساڵ كۆچى دوایى كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یرانى 2022 موئه‌یه‌د به‌درى كه‌ به‌ناوبانگترین كۆمێنتارى تۆپى پێ و رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى وه‌رزشى بوو له‌ ته‌مه‌نى 88 ساڵى كۆچى دوایى كرد. 

موئه‌یه‌د به‌درى له‌ ساڵى 1934 له‌ ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه‌ى به‌غدا له‌ دایك بووه‌، خوێندنى یه‌كه‌مى له‌ حوجره‌ بووه‌ و دواتر په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له‌ به‌غدا ته‌واو كردووه‌، ئینجا له‌ ئه‌مریكا ماسته‌رى له‌ وه‌رزش به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، موئه‌یه‌د به‌درى به‌رنامه‌یه‌كى وه‌رزشى هه‌بوو به‌ ناوى "وه‌رزش له‌ هه‌فته‌یه‌كدا" كه‌ زیاتر له‌ 30 ساڵ به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌فتانه‌ به‌رده‌وام بوو، جیا له‌مه‌یش خاوه‌ن ناوبانگێكى زۆر بوو له‌ كۆمێنتارى تۆپى پێ. چه‌ندان پۆستى ترى حكومى و ئه‌كادیمیشى هه‌بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین