هێرشکردنە سەر ماڵە خەزوور بە چەک بەردەوامى هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

لە گەڕەکێکى سنوورى ناحیەى شەمامک سەر بە پارێزگاى هەولێر، کەسێک دواى تۆرانى هاوژینەکەى، دەچێتە سەرى و بە دەمانچە هاوژین و سێ خزمى بریندار دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (11/حوزەیران/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، پیاوێکى عەرەب لە لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، بە چەک و ئۆتۆمبێلى خاوەن کارەکەى هەڵدەکەوێتە سەر ماڵى خزمێکى و دواتر بە دەمانچە هاوژین و سێ خزمى بریندار دەکات.

ڕووداوەکە پێشنوەڕۆى ئەمڕۆ ڕوویداوە، بە گوتەى وتەبێژى پۆلیسى هەولێر، کەسی تۆمەتبار دواى ئەوەى هاوژینەکەى دەتۆرێ و ئەمڕۆ کاتێ دەیەوێ بیهێنێتەوە، دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵەیان.

هۆگر عەزیز دەشڵێت، لە ئێستادا خاوەن کارەکەى تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، هەروەها لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵێنەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوە کەسى تۆمەتبار بەردەوامە، چونکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و فەرمانى دەستگیرکردنى بۆدەرچووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین