رۆمیۆ هەکاری: پشیتوانى لەو وادەیە دەکەین کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵبژاردن دیاریکردووە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سەرۆکی لیستى هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکات بە زووىی لایەنە سیاسییەکان رێکبکەون بۆ ئەوەی رۆژێک دیاری بکرێت بۆ هەڵبژاردن و دەشڵێت، "هەڵبژرادن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە دەبێت لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیستى هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کات و شێوازى هەڵبژاردنەکانى کوردستان، کە ئێستا کێشەى لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دروستکردووە، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "هەڵبژرادن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە لە هەموو دونیا  دەبێت لەکاتی خۆیدا بکرێت، بۆ نموونە ئەگەر خولێکى هەڵبژاردن چوار ساڵ بێت لە وڵاتی ئێمە،  لە شوێنێکی تر پێنج ساڵە، بەڵام جارى وا هەبووە خولی یەکەمی پەرلەمان (13) ساڵ درێژەی کێشاوە، ئەوەش لەبەر هۆکاری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان."

رۆمیۆ هەکارى دەربارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ڕوونیدەکاتەوە، "ئێمە وەک پێکهاتەکان دەمانەوى هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت، پیشتوانى لەو بەراوارە دەکەین جەنابی نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (یەکی تشرینى یەکەمى)ـى (2022) بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان دیاریکردووە، بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەکان ڕێکنکەوتوون، کەسیش نازانێت ئەمساڵ دەکرێت یاخود کاتێکى تر، لە هەموو جیهان هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەیکرێ، وادیارە لەوەناچێت لە یەکی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت".

سەبارەت بە ئەگەرەکانى دواکەوتنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت، "تائێستا حیزبە سیاسییەکانن لەسەر ئالیەتی هەڵبژاردن ڕێکنکەوتوون، بەتایبەتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن، هەندێک لایەن پێیانوایە لەسەر یاسای کۆن هەڵبژاردن بکرێت، هەندێک لایەنی تریش لەگەڵ ئەوەن یاساکە هەمووار بکرێتەوە، ئەمە وایکردووە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت، بەڵام بۆ هەموو ئەمانە دەتوانرێت رێککەوتنێک یا سازانێک هەبێت لەنێوان لایەنەکان لەسەرهەموارکردنی یاساکە تاوەکو رۆژێک دیاری بکەن بۆ هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین