د. ساڵح مەلا عومەر: دیپلۆماسیەتى نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتى نێودەوڵەتى بۆ کوردستان دروستکرد میدیا

نوچەنێت:

دەربارەى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و دیدار و کۆبوونەکانى لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، د. ساڵح مەلا عومەر مامۆستاى زانکۆ لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کوردستانtv لە (10-4-2021)، پێیوایە ئێستا زەمینەکى باش دروستبووە بۆ چارەسەکردنى کێشەکانى ترى نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانى ئەزموونەکى زۆرى هەیە و پێشتریش سەرۆک وەزیران بووە، دەزانى چە کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، وە ئەو کێشانە چۆن چارەسەر دەکرێن.

د. ساڵاح مەلا عومەر پێیوایە، بە شێوەیەکى گشتى ئەو ئەزموونەى نێچیرڤان بارزانى لەناو پرۆسەى سیاسى هەیەتى بە تایبەت لە پرۆسەى گفتوگۆکان دا، دەتوانێ زۆربەى لایەنە سیاسییە سوننە و شیعەکان ڕازى بکات بەبێ ئەوەى هیچ کێشەیەک بۆ هەرێمى کوردستان دروست بکرێت.

 

دەقى دیمانەى د. ساڵح مەلا عومەر مامۆستاى زانکۆ:

ــ ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانت بینى بەتایبەت ئەو لێک نزیکبوونەوانەى لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەپێى ئەزموون و بۆچوونى جەنابتان، لە ماوەى ڕابردوو ئێوە چەندینجار لێدوان و گفتوگۆتان لەسەر پرسى عێراق هەبووە، خوێندنەوەتان بۆ ئەم لێک نزیکبوونەوە و دواین سەردانى نێچیرڤانى بارزانى بۆ بەغدا چییە؟ 

د. ساڵح مەلا عومەر: نێچیرڤان بارزانى توانایەک باشى هەیە لە دیپلۆماسیەتدا، یەکەمجار توانى پاڵپشتییەکى نێودەوڵەتى وەکو فەرەنسا و چەند دەوڵەتێکى تر بۆ هەرێمى کوردستان دروست بکات، کە هەرێمى کوردستان دەیەوێ کێشەى خۆى بە پێى دەستوور چارەسەر بکات لەگەڵ بەغدا، هەتاوەکو کێشەى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان چارەسەر نەکرێن سەقامگیرى لە ناو عێراق بەرپا نابێت. مستەفا کازمى تاڕادەیەک دەیویست کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام لە ناو پەرلەمان پێشبینى دروستکردنى هەندێ کێشە دەکرا، چاوەڕێ دەکرا ئەندام پەرلەمانەکان دەنگ بە بودجە نەدەن، لەناو لایەنە سیاسییە شیعەکان لەدژى مستەفا کازمى و ڕێککەوتنەکەى بەغدا و هەرێم، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە بینیمان تاڕادەیەک ئەندام پەرلەمانەکانى هەندێ لایەنى سیاسى دژایەتى کوردستانیان نەکرد، وە بە شێوەیەکى زۆر دیپلۆماسى جا بە نهێنیى بێت یاخود بە شەخسى، گفتوگۆیەکى زۆر کرا لەناو پەرلەمانى عێراق تاوەکو دەنگ لەسەر بودجە درا، بەبێ ئەوەى هیچ کێشەیەک بۆ هەرێمى کوردستان دروست ببێت.

نێچیرڤان بارزانى توانایەک زۆر باشى هەیە لە دیپلۆماسیەتکردندا.

 لێرەدا فەزایەکى زۆر باش دروست بووە، کەوا ئیدى هەوڵبدرێت کێشەى تریش چارەسەر بکرێن، بەتایبەت نێچیرڤان بارزانى ئەزموونەکى زۆرى هەیە و پێشتریش سەرۆک وەزیران بووە، دەزانى چە کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، وە ئەو کێشانە چۆن چارەسەر دەکرێن، هەروەها لایەنى سیاسى ناوخۆیى لە بارودۆخێکى پەرتەوازەدان لە نێوان شیعەکاندا، ئەوانیش دەیانەوێ بە شێوەیەک لە شێوەکان پاڵپشتى کورد بەدەست بهێنن، وەک ڕابردوو نایانەوێ دژایەتى کورد بکەن، بۆیە بە بڕواى من ئەوە سەرەتایەکى باشە، وە ئێمە ئەزموونەکى زۆرمان هەیە، پێشتر چەندینجار یاساى بودجە لە پەرلەمانى عێراق دەرچووە بەڵام جێبەجێ نەکراوە، لەبەر هەندێ کێشەى جۆراوجۆر کە دەهاتنە پێش، بەڵام لەم سەردانییەدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى دەیەوێت لێکتێگەیشتنێکى زیاتر دروست بکات، بۆ نموونە لە نێوان وەزارەتى نەوتى عێراق و وەزارەتى سامانەسروشتییەکانى هەرێم، بۆ ئەوەى هیچ کێشەک دروست نەکەن و نەڵێن کورد پابەند نەبوو بەفلانە شت وەک ڕابردوو.

بۆیە بە بڕواى من ئەم سەردانە دەتوانێ لێکتێگەیشتنێکى باشتر دروست بکات، وە هەموو باسەکە بودجە نییە، بەڵکو زۆر بابەت و پرسى دیکە هەیە کە پێوستى بە گفتوگۆى زۆرە لە نێوان هەرێم و بەغدا.   

ــ دۆخى هەستیارى ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەى ئێستا روویانداوە، بە تایبەتیش ئەوەى کە زۆر گرنگە و ئەمڕۆش تاکیدى لێکرایەوە لە نێوان پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغدا، پڕۆسەى هەڵبژاردنى داهاتووە بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، ئەم دۆخە هەستیارەى ئێستا کە هەرێمى کوردستان و عێراق پێیدا گوزەر دەکەن چى لە حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێم دەخوازێ؟ 

د. ساڵح مەلا عومەر: بابەتێکى زۆر گرنگە پێوستە ئێمە شتێک لەبەرچاو بگرین، یاساى هەڵبژاردنەکانى بەغدا گۆڕاوە، ئەم گۆڕانکاریکردنە فەزایەکى زۆر نوێى دروست دەکات، وەکو ڕابردوو نییە بچیتە هەڵبژاردن دواتر شیعەکان کۆببنەوە و کەسێک دەست نیشان بکەن ببنە زۆرینە، ئەم یاسایە فەزایەکى دروستکردووە کە منافسەیەکى زۆر لە نێوان خودى شیعەکان دروست دەبێت، هەر یەکێک لەوان هەوڵدەدات ببێتە فراکسیۆنى زۆرینە لە دواى هەڵبژاردنەکاندا، چونکە دواى هەڵبژاردنەکان ئیتر ناتوانن فراکسیۆنەکى نوێ پێکبهێنن، وە ئەمە دەبێتە هۆکارى ئەوەى کە ئێستا ململانێیکى سیاسى لە هەڵبژاردنەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى شیعە هەبێت.

نێچیرڤان بارزانى ئەزموونەکى زۆرى هەیە و پێشتریش سەرۆک وەزیران بووە، دەزانى چە کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، وە ئەو کێشانە چۆن چارەسەر دەکرێن.

دەتوانێ بۆ هەرێمى کوردستان ئەوە دەرفەت بێت، دەتوانێ هەڕەشەش بێت، وەکو دەرفەت ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان پێویستیان بە کوردستان هەیە، دەتوانن بە شێوەیەک لەگەڵ هەرێمى کوردستان گفتوگۆ بکەن یان زۆر تنازول بکەن، ڕەنگە داوا لە کورد بکرێ کە بچنە ناو فراکسیۆنەکانیاندا، بەتاکید ئەم داوایەش کرایە، چە ڕەوتى سەدر بێ یان حیکمە یا هەر لایەنى دیکە، پێیان باشە کورد بێچتە ناو فراکسیۆنەکەیان بۆ ئەوى ببنە زۆرینە، بەڵام دەبێ ئێمە خوێندنەوەیەکى واقیعیمان هەبێ چوونە ناوبەرەیەک، کە شتێکى سروشتیە ڕەنگە بەرەیەکى تر دژى ئێمە بێت ئایا ئەو بەرەیەى ئێمە دەچین ناویان چەندە جێگەى متمانەیە، ئایا ئەگەر بووە فراکسیۆنى زۆرینە و سەرۆک وەزیران لەو فراکسیۆن هەڵبژێردرا ئایا بەڵێنەکانى جێبەجێ دەکات یاخود نا، بەبڕواى من ئەوە پێوستە خوێندنەوەیەکى وردترى بۆ بکرێ، وە ئەگەر ئێمە هەڵەیەک بکەین ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ ئێمە.

بەڵام بە شێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن ئەو ئەزموونەى نێچیرڤان بارزانى لەناو پرۆسەى سیاسى هەیەتى لە گفتوگۆکاندا، پێموایە ئەو دەتوانێ زۆربەى لایەنە سیاسى شیعەکان ڕازى بکات بەبێ ئەوەى هیچ کێشەیەک بۆ هەرێمى کوردستان دروست بکرێت.

ــ سەبارەت بە پرسى ئەمنى، لە هەموو کۆبوونەوەیەک بەتایبەت باسى پرسى ئەمنى و سەقامگیرى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێ، بە تایبەتى ناوچە کوردستانییەکان کە ئێستا لە ژێر هەڕەشەدانە، ئەم لێک نزیکبوونەوەى نێوان هەولێر و بەغدا چەندە گرنگە بۆ هەردوولا و ناوچەکە لەڕووى سەقامیگرى و ئاسایشەوە، کە دوور بێت لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەک؟

د. ساڵح مەلا عومەر: ڕێککەوتن لە شنگال کرا ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکرا، پێویستە گفتوگۆیەکى جددى بکرێ بۆ زانینى هۆکارى جێبەجێ نەکردنى ئەو ڕێککەوتنە چییە، سەرەڕاى ئەوەش تازە لە شارەکانى دیکە بەتایبەت کەرکووک، کە لە دەوروبوەرى ئەو شارە گرووپى تیرۆریستى وەکو داعش هێدى هێدى بەهێز دەبنەوە، لە بەهێزبوونى گرووپى تیرۆریستى داعش هەم بەغدا زەرەر دەکات هەم هەرێمى کوردستان، لەسەر ئاستى جیهانیش زیانى دەبێ، داعش کێشەیەکى جیهانییە، ئێمە بینینمان هەموو جیهان هاوکارى عێراقى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش، بۆیە ئەمەش بە شێوەیەکى گشتى هەم لەسەر ئاستى ناوخۆیى عێراق گرنگى هەیە هەم لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیش بەتایبەت فەرەنسا، کە گرنگییەکى زۆر بە رووبەڕووبوونەوەى گرووپى تیرۆریستى داعش دەدات، چونکە داعش لە ڕابردوو چۆنە بوونەتە جێگاى مەترسى لە داهاتووش بۆ فەرەنسا دەبنە هەڕەشە، بۆیە ئەوە دەتوانێ لێکتێگەیشتنێکى زیاتر لە نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان دروست بکات و تاڕادەیەک کێشەکان چارەسەر بکەن، وە ناکرێ لە ناو عێراق دا بەمشێوەیە بەردەوامن بن.

هێزى پێشمەرگە ئەزموونێکى ئێجگار زۆرى هەبوو لە بەرەنگاربوونەوەى گرووپى تیرۆریستى داعش، تەنانەت توانى لەناو پارێزگاى مووسڵ و پارێزگاى دیکەش شکست بە داعش بهێنن، ئەگەر هەماهەنگى لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق دا نەبێت بێگومان لەبەرژەوەندى حکوومەتى عێراق نابێ، بەڵکو لە بەرژەوەندەى لەوەدایە ئەو هەماهەنگییە دروست بکرێت، بە بڕواى من یەکێک لە خاڵەکانى گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى و بەرهەم ساڵح و لایەنە سیاسییەکانى دیکەش، باسکردنى ئەو پرسەیە و پێویستیشە چارەسەر بکرێ. 

ــ وەکو پێشووتر باسمان لێوەکرد، سەردانى ئەمڕۆى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى ئەحمەد ئەبو غەيەث، ئێوە زۆرجار پرس و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژ کە لێرە شرۆڤەى دەکەى، زۆر بە وردى دەست لەسەر خاڵەکان دادەنێى، ئەم سەردانییە گرنگانەى ئێستاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەتێڕوانینى تۆ ئەمجارە لەم ئانوساتەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى و ئەو بانگهێشتکردنەى فەرمییەى کە پێگەیشتووە بۆ ئەوەى سەردانى قاهیرە بکە، چە خوێندنەوەیەکى بۆ دەکەن؟

د. ساڵح مەلا عومەر: بە تاکید ئەگەر ئێمە سەیرى عێراق بکەین کێشەیەکى ترى هەیە، کە کێشەى عەرەبە سوننەکانە، بەشێکى زۆریان ئاوارە بوونە لە ناو هەرێمى کوردستان و دەرەوەى عێراق، واقیعى عێراقیش ئێمە دەزانین کە کێشەى سوننە و شیعە هەیە لەناو عێراق دا، لێرە کۆمکارى عەرەبى دەوێ بە شێوەیەک لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە تایبەت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى دیپلۆماسى بکات، نێچیرڤان بارزانى ئەو توانایەى کە هەیەتى بە شێوەیەکى گشتى بەکاربهێنێت، تاوەکو تاڕادەیەک سەقامگیرى سیاسى بۆ ناوچەکانى عەرەبى سوننەش بگەڕێنێتەوە، ئەگەر تەماشا بکەین ئێستا هەرێمى کوردستان بۆ عەرەبەکانى سوننە بنکەیەى ئێجگار گەورەیە، هەرێمى کوردستان پێشوازییەکى باشى لەوان کردووە، وە دەبێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ بەپێى واقیعى عێراق، کە عەرەبە سوننەکان زۆر بەباشى دەزانن ئەگەر هەرێمى کوردستان پاڵپشتى لە عەرەبە سوننەکان نەکات بەپێى ئەو واقیعەى کە لە ناو عێراق دا هەیە، زۆر زەحمەتە کێشەکانى چارەسەر بکرێن.

ئێمە لە ڕابردوو بینیمان کە هەندێ لە سوننەکان پەنایان بۆ داعش برد، کە بووە هۆکارى ئەوەى پارێزگاکانیان هەموو وێران بکرێ، دەتوانین بڵێن عەرەب سوننەکان لە جیاتى ئاوارەى جێگایەکانى ترى عێراق ببن کە شیعە نیشین، ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوون، دەوڵەتە عەرەبییەکان ئەوانە دەبینین، دەزانن کە ئەوە واقیعێکە وە هەست بە ڕۆڵى بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش دەکەن، کە بە شێوەیەک کاریگەرى نەک تەنها لەسەر پرۆسەى سیاسیى ناوخۆیى عێراق هەیە، بەڵکو لەسەر ئاستى ناوچەیى و جیهانیش کاریگەرى هەیە، بەمشێوەیەى کە کەسێکى وەکو ماکرۆن بەڕێز نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت دەکات و گفتوگۆى لەگەڵ دەکات، تاوەکو شێوازێک بدۆزنەوە و سەقامگیرى لەناو عێراق و ناوچەکە دروست بکەن، بەتاکید دەوڵەتە عەرەبییەکانیش دێن سوود لە نێچیرڤان بارزانى وەردەگرن و بانگێشتى دەکەن بۆ ئەوەى تاڕادەیەک سەقامگیرى لە ناو عێراق دروست ببێ و مافى عەرەبەکانى سوننەش پێشێل نەکرێ. 

س: کوردستانtv

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە