سەرۆک بارزانى بۆ موقتەدا سەدر: ڕێز لە بڕیارەکەتان دەگرین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەى ئەندام پەرلەمانانى کوتلەى سەدر لە پەرلەمانى عێرا هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئێمە ڕێز لە بڕیارەکەى سەماحەتى موقتەدا سەدر دەگرین.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) سەرۆک بارزانى، لەسەر بڕیارى دەستلەکارکێشانەى کوتلەى سەدر لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نووسیویەتى، "رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین."

هەروەها سەرۆک بارزانى لە بەشێکى ترى تویتەکەیەدا نووسیویەت، "چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین." 

ئەم تویتەى سەرۆک بارزانى لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ سەرۆک بارزانى لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجام دا و تێیدا تاوتوى بارودۆخى سیاسى عێراقیان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین