ڕێژەى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامارى (24)کاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارە نوێیەکە، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا زیادیكردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هاتووە، لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو دا،  (344) هاووڵاتى تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونە و (4) هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها (114) تووشبووش چاکبوونەوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریى دا لە زیابوونى ئامارەکانى کۆرۆنا و ئاماژەى بە هەمان ئامارى وەزارەتى تەندروستى کرد و گوتى: بەداخەوە ڕێژەى تووشبووان بە بەرزبوونەوە دایە و ئەو کەسانەى تووش دەبن، هەموویان لە جۆرى ڤایرۆسە نوێیەکەى کۆرۆنان، کە بە کۆرۆناى گۆڕاو ناسراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین