ئەنجوومەنى دادوەرى: لەسەر ڕووداوەکەى نێو دادگاى سلێمانى لیژنەیەک پێکدەهێنین کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان هەرێمى کوردستان، دەربارەى ڕووداوەکەى دوێنێى ناو دادگاى سلێمانى ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "نیگەرانى خۆمان سەبارەت بەو ڕووداوە نەخوازراوە" دەردەبڕین.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) دواى ئەوەى دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆى شەڕ و لێدانى نێوان پۆلیس و چەند هاووڵاتییەک لە نێو دادگاى سلێمانى بڵابووەوە، کاردانەوەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا.

دادگاى سلێمانى دوێنێ سزاى (7) زیندانى بەسەر کەسێک دا سەپاند، کە پێشتر تاریقى بەقاڵى کوشتووبوو، دواتر لە نێو بیناى دادگاى شەڕ لە نێوان کەسوکارى کوژراو و هەندێ پۆلیس دروست بوو.

دواى ڕووداوەکە، قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و بە تەلەفۆن نیگەرانى خۆى بە کەسوکارى تاریقى بە قاڵ گەیاند.

ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "له‌  رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ناخۆش و نه‌خوازراوه‌، بڕیارماندا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی دروستبوونی رووداوه‌كه‌."

ئەوەش هاتووە، "دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین