فازڵ حاجى: ژمارەى ڕووداوەکانى شەقامى (120) مەترى دەجار زیاترە لە شەقامى (60) مەترى
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
عەقید فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "تا ئێستا ئامارى ڕووداوەکانى هاتووچۆى ئەمساڵمان ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئێمە لە رێگەی کامێرای چاودێری و لە سۆشیال مێدیا ڕووداوەکان بڵاودەکەینەوە، زۆربوونى ژمارەی ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانی رێگاوبان هۆکارە بۆ زیادبوونی رێژەی روداوەکان، پێشتر لە هەولێر لە (2012) نزیکەی (560) هەزارئۆتۆمۆبیل هەبوون، ئیستا ملیۆنێک و (60) هەزار ئۆتۆمۆبێل هەیە، واتە (500) هەزار ئۆتۆمبێلمان زیادی کردووە، ئەمەیش وایکردووە ژمارەى ڕووداوەکانى هاتووچۆ زیاتر بێت، چونکە (100) ئۆتۆمبێل لە رێگایەک بڕوات جیاوازە لەگەڵ یەک هەزار ئۆتۆمبێل، چونکە ئەگەری پێکدادان زیاترە.
سەبارەت بە کاریگەرى خراپى ڕێگەوبانەکان لەسەر پێکدادانى ئۆتۆمبێل و ڕووداوى هاتووچۆ فازل حاجی ئەوەشى ڕاگەیاند، "بەداخەوە شۆفێرانى ئێمە هەندێ لایەنى سیاسى وایان تێگەیاندوون، کە شۆفێرى ئەوان تەواوە، کێشە لە رێگەوبانە، لە کاتێکدا بەپێی هەموو لێکۆڵینەوە جیهانییەکان (80٪ بۆ 90٪)ی هۆکاری ڕووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ خودی شۆفێرەکە، لە (10٪) هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕێگاوبان."
وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "گریمان خراپی رێگاوبانە دەبێتە هۆکاری پێکدادان، بەڵام بەو پێیە بێت نابێ لە شەقامى (120) مەتری هیچ ڕووداوێکی تێدا ڕووبدات، چونکە شەقامێکی ستاندارە، من ئامارم لەلایە ژمارەی ئەو ڕووداوانەی لە (120) مەترى ڕوودەدەن بەتایبەت ڕووداوە گیانییەکان، دەجار زیاترە لەو ڕووداوانەى لە شەقامەکانى (60) مەتری و (30 )مەتری ڕوودەدەن."
دەربارەى ئەو شەقامانەى هێڵى پەڕینەوەیان تێدا دروستکراون، فازڵ حاجى، ئاماژە بەوە دەکات لە هەولێر هەر شەقامێک پێویستى هێڵى پەڕینەوە بێت، بۆى دروستکراوە، بەڵام دەڵێت، "بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاووڵاتیان وەکو پێویست بەکاری ناهێنن جگە لەمەش هێڵی پەڕینەوە لە ترافیک لایتەکانیش هەیە، بەشێوەیەکی دروست بەکاری ناهێنن، ئێمە هێڵی پەڕینەوەمان لەسەرجەم ترافیک لایتەکان دروست کردوون."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment