بافڵ تاڵەبانى: پێویستە سەرجەم لایەنەکان بەشداربن لە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کوردستانی
بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەبەغدا لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگى و هاوپەیمانى عەزن و بزووتنەوەى بابلیۆن پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) لە بەغدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان بۆ تاووتوێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت ئەنجامدا.

نووسینگەى بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەگەر بمانەوێت وڵاتێکی ئارام، ئاوەدان و پێشکەوتوو بونیادبنێین، پێویستمان بەوەیە ھەموومان پێکەوە شان بدەینە بەر راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان."

 بافڵ تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، "هەوڵبدرێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێی عیراق و جیاوازییەکانمان بخەینە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان."

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو، موقتەدا سەدر، سەرۆکى ڕەوتى سەدر، داواى لە کوتلەى سەدر کرد، دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین