بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى: کارى ئێمە تەنها بڵاوکردنەوەى چالاکییەکان نییە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو ڕێنماییە دەدات، کە داوایان لە هاووڵاتیان کرد بوو بۆ وشکردنەوەى جلەکانیان سوود لە تیشکى خۆر ببینن و دەڵێت، کارى ئێمە تەنها بڵاوکردنەوەى هەواڵ و چالاکییەکان نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە ڕێنماییەکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد، هەفتانە جلەکانیان بشۆن و بۆ وشکردنەوەى سوود لە تیشکى خۆر ببینن، ئەمەیش کاردانەوەى زۆرى لە سۆشیال میدیا بە دواى خۆیدا هێنا.

 سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، ئێمە تەنیا کاروچالاکییەکانمان بڵاوناکەینەوە، بەڵکو رێنماییش بڵاودەکەینەوە، بۆ ئەوەى هاوولاتیان کەمتر کارەبا بە فیڕۆ بدەن.

  سیروان محەممەد دەشڵێت، هەندێ ماڵ جارى وا هەیە دوو کیلۆ جلوبەرگ بە جلشۆرێکى نۆ کیلۆیى دەشوات، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر نۆ کیلۆ جلیشى پێبشوات هەر هەمان کارەباى دەوێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین