حەیدەر شەشۆ: خەڵک یەک هەفتە مۆڵەتیان بە یەبەشە داوە بۆ چوونەدەرەوەیان لە سنوونێ کوردستانی

نوچەنێت:

فەرماندەى هێزى ئاسایشى ئێزدخان زانیارى نوێ لەسەر بۆردوومانکردنى بارەیەگایەکى یەبەشە لە شنگال دەخاتەڕوو و دەڵێت، لە هێرشەکەدا دەیان کوژرا و بریندار هەیە، بەڵام پەکەکە ناسنامەیان ئاشکرا ناکات.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئاسایشی ئێزدخان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو، وردەکارى بۆردوومانەکەى دوێنێ بارەگەیەکى یەبەشە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، لە ئەنجامى بۆردوومان کردنى لایەنەکانى سەر بە پەکەکە منداڵێکى (11) ساڵان گیانى لەدەستدا.

سەبارەت بە ژمارەى بریندار و کوژراوانى بۆردوومانەکەى دوێنێ، حەیدەر شەشۆ ڕایگەیاند، ژمارەیان زۆرە، بەڵام پەکەکە ڕایناگەینێ، تا ناسنامەیان ئاشکرا نەبێت، چونکە شایەتحاڵەکان خۆیان چوار تەرمیان لە ناو بارەگە بینووە، هەروەها بۆردوومانەکە کۆبوونەوەیەکى پەکەکەى کردۆتە ئامانج.

دواى ئەوەى بارەکەگەى یەبەشە بە سنوونێ بۆردوومانکرا، بەشێک لە خەڵکى ئەو ناحیە چوونە سەریان و داوایانکرد بارەگاکانیان ببنەدەرەوە، هاوکات حەیدەر شەشۆ ئاماژە بەوەدەکات، تا ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو خەڵک مۆڵەتیان پێدوان لە ناوەندى ناحیەى سنوونێ بچنەدەرەوە ئەگەرنا ئاڵۆزى دورست دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین