شەپۆڵێکى بەفر و بارانبارین بۆ کوردستان بەڕێوە کوردستانی

نوچەنێت:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت بەیانى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌وه‌، شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، شه‌پۆڵێكی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکات و سەرەتاى هاتنی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه‌ش له‌ درەنگانى شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌ دوو قۆناغ، یه‌كه‌میان له‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات باران بارینه‌كه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بێت و  سه‌نته‌ری پارێزگاكان ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانی ده‌بێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌ كاته‌كانی رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ و زیادبوونی خێرای با.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت، له‌شه‌وی پێنجشه‌ممه‌دا، قۆناغی دووه‌می باران بارینه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بارانبارین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بارێت رۆژی هه‌ینی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه‌ چالاكترده‌بێت و ئاستی بارانبارین له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ لێزمه‌ بارانی ده‌بێت، له‌هه‌مان رۆژدا، له‌گه‌ڵ بارانبارین بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌مان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین