لە (20) ساڵى ڕابردوو (500) مەتر ئاوى ژێرزەوى هەولێر دابەزیوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنێت، "لە ماوەى (20) ساڵدا ئاستى ئاوى ژێر زەوى (500) مەتر دابەزیوە"، هەروەها دەشڵێت، کاردەکەین" بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز چوار."

ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئامارى دابەزینى ئاستى ئاوى ژێر زەوى لە هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە."

وەزارەتى شارەوانى بە ئامار ئاستى قوڵێى بیرەکانى ئاوا لە چەند ساڵى ڕابردوو بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

ساڵی 1996 – 120 مەتر

ساڵی 2003 – 200 مەتر

ساڵی 2010 – 300 مەتر

ساڵی 2021 – 500 مەتر

ساڵی 2022 – 700 مەتر

هاوکات لەبەشێکى ترى ئامارەکەى وەزارەتى شارەوانیدا هاتووە، "لە 2022 نزیکەی 300 بیری ئاو وشکیان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان 138 بیر لێ دەدات و کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز چوار."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین