شاندێکى باڵاى سەربازیى عێراق گەیشتنە هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە (19/حوزەیران/2022) شاندێکى باڵاى سەربازى عێراق، کە پێکهاتوون لە فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق و فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتنە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان پێشوازیان لێکرا.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند، ئەم شاندە لە سەردانییەکەیاندا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ پرەدان بە هاوئاهەنگی زیاترى ئەمنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.
جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرەتاى ئەمساڵ، وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنى دوو لیواى هاوبەش، بۆ ئەوەى لەو ناچانەى بۆشایی ئەمنى هەیە، ئەم دوو لیوایە ئەرک ببینن.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment