سەرۆک بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى محەممەد ئەربیلى دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) هونەرمەند محەمەد ئەربیلى، لە یەکێک لە شارى هەولێر لە تەمەنى (89) ساڵى دا گیانى کۆچى دواییکرد.
سەرۆک مەسعود بارزانى، پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و دەشڵێت، "مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت."
دەقى پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەى هونەرمەند محەمەد ئەربیللی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی كوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)ـمان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەربیللی و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەربیللی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
20ـی حوزەیرانی 2022

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment