سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کۆبووەوە
نوچەنێت:
سەرۆک بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق، ئاڵنگارى و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە (21/حوزەیران/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەدین پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی بە ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment