بە هۆی خراپی بەنزین لە هەولێر 103ئۆتۆمبێل سووتاون کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

بەپێی ئەو داتایانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بە نوچەنێتی داوە، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 103 ئۆتۆمبێل گڕیان گرتووە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دووپاتی دەکاتەوە زۆربەیان بە هۆی خراپی کوالێتی بەنزین بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/حوزەیرانى 2022 سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، باس لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل دەکات و دەڵێت،" دوو جۆر ئاگر کەوتنەوە هەیە، بەشێکی هەرە زۆری ئۆتۆمبێلە و بەشەکەی تر پوشوپەڵاش وپەرێزە دەسووتێن، لە هەمانکاتدا هەندێکیشیان ماڵە دەسووتێت بەڵام کەمترە، ئەوەی زۆر زیاترە پەرێزە و ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلە".

ئەو گوتەبێژە دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستەمی گاز بەکار دەهێنن دەڵێت، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستەمی گاز بەکاردەهێنن کاریگەریی زۆر نییە وەک بەنزین، چونکە گاز درەنگتر ئاگر دەگرێت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەو جۆرەمان نەبووە، بەڵام بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین زۆرترین حاڵەتی گڕگرتنی سەیارە هەبووە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی (103) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل لە هەولێر هەبووە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین