نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هەنگاریا دەکات بۆ یارمەتییە سەربازیى و مرۆییەکانیان بۆ کوردستان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێى ڕاگەیاندراوێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى لە تریستان ئەزبێج کرد و پزانینى کوردستانى بەو وەزیرەى هەنگاریا گەیاند و دەشڵێت "سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ یارمه‌تیی سه‌ربازی و هاوكارييه مرۆييه‌كانى هه‌نگاريا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تايبه‌تى ئاواره‌ی كريستيان و ئێزدی له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئاواره و په‌نابه‌ران له كوردستان پێويستييان به يارمه‌تى و پشتگيريى زياترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه."
لە بەرامبەردا تریستان ئەزبێج، "سوپاسى هەنگاریاى دوپاتکردەوە بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه له پاراستنی کریستیانان و پێکهاته‌کانی دیکه، جه‌ختى له به‌رده‌واميى پابه‌نديى وڵاته‌که‌ی بۆ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدانی ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه."
هەروەها تریستان ئەزبێج وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى کریستیانیان لە حکوومەتى هەنگاریا، سوپاس و پێزانينى هه‌نگارياى بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى و سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به په‌يامێكى گرنگ و پێزانين بۆ ئه‌و كولتووره له قه‌ڵه‌م دا.
هەر یەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى کریستیانان، لە دیدارەکەدا تیشکیان خستەر، په‌تاى كۆڤيد_19 و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسينى دژه‌په‌تاكه، په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، دۆخى ئاواره‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانى خۆيان، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment