ئەنجامى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى نۆیەمى بنەڕەتى ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆىی بنەڕەتی ڕاگەیاند و دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/حوزەیران/2022) وەزارەتى پەروەردە ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست ئێستا دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی." دەتوانن لەم لینکەدا وەریبگرنەوە.

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022  لە (11-6-2022) دەستیپێکرد و ڕۆژى (20-6-2022) تاقیکردنەوەکان کۆتایی هات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین