ئەنجوومەنى وەزیران چەند بڕیارێکى نوێ دەردەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (22/حوزەیران/2022) ئەنجوومەنى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو بابەتانەى ئەمڕۆ گفتوگۆى لەبارەوە کرا دەڵێت، "سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد، هاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن و ئاسانکاری پێویستیان پێشکەش بکەن و زیاتر زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی."
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پشتگیری لە وتەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کردوو و هەروەها، "پێشنیاری کاراکردنی یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ژمارە 11 ساڵی 2013 کرد، ئەویش لە ڕێگەی دەرکردنی ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیک، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان ڕێک بخرێتەوە."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێم، "لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی دەربارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و پەتای کۆلێرا وکۆنتڕۆڵکردنیان خستەڕوو کە تیایدا بە ئامار و شیکاری، هۆکارەکانی سەرهەڵدانی پەتاکە و ئامادەکاریی و ڕێکار و وەڵامدانەوەی وەزارەتەکەی خستەڕوو."
هەر سەبارەت بە بڵابوونەوەى پەتاى کۆلێرا، ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای سوپاس و دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە، پێشنیارەکانی ڕاپۆرتەکەی وەزیری تەندروستی پەسەند کرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە سەر ڕێکارەکانی ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم پەتایە و چارەسەرکردنی سەرچاوە و هۆکاری نەخۆشیەکە، بە تایبەتی پاكکردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو و هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لەمبارەیەوە."
دەربارەى کێشەى سووتەمەنى و چارەسەرکردنى، "سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کارکردنیان بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی کوالێتییەکەی و ڕاشیسپاردن کە بەردەوامبن لە سەر ئەو ڕێکارانە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و کۆنترۆلکردنی نرخی سووتەمەنی."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا هاتووە، "بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گرنگترین کار و پڕۆژەکانی چاکسازی کە لە لایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان ئەنجامدراون لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەکە و یاسای چاکسازیی ژمارە 2 ساڵی 2020 کە لە لایەن وەزیرەکانەوە خرایە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردەوە لە بەردەوامبوون لەسەر پلان و بەرنامەی چاکسازیی کابینەکە کە بەشێکی گرنگ و سەرەکی بەرنامەی کاری کابینەکەیە."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى درێژکردنەوەى بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 140 و داڕشتنەوەی بڕیاری ژمارە 145 تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان، تاکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران لایەنە پەیوەندارەکانى ڕاسپارد، "ئەویش بە بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تا 2022/9/30 وەک ( ئارد ، برنج ، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی ، چای ڕەش ، شەکر ، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە. هەروەها ئاسانکاریی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور لە ڕێگای هەڵپەساردنی مەرجی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستن و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی و دۆخی کەمی لەوەڕگاکان وکەمی ئالیک و تیمەکانی چاودێریی بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکاریانە و بەرزکردنەوەی نرخەکان."
هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتى هەرێم جەختى لە پایەندبوونى خۆى کردەوە لەسەر"جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە 5 ساڵی 2015 کردەوە و بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی داد، بە هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکان، بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە، لە پێناوی پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی پێکهاتە جیاکانی هەرێمی کوردستان تێێدا جێگیربوون وڕێگەگرتن لە هەر ڕەفتار وسیاسەتێکی نەرێنی کە ببێتە هۆی گۆڕینی بارودۆخی ڕەسەنی ئەو ناوچانە یان گۆڕینی دیمۆگرافیان."
دەشڵێت، "لە بڕگەی کۆتاییدا، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو سەبارەت بە پێویستی و گرنگی بەردەوامبوونی پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکانی نەوت وگاز لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە شەفافیەت لە ڕێگای بەردەوامی خستنەبەردەستی ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە زانیاری وژمارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن و خەرجیی و داهاتی نەوت وگاز بۆ ڕای گشتی. ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پڕۆژەی ئێستای تایبەت بە وردبینی و پێداچوونەوەی قۆناغەکانی نەوت وگاز و داهات وخەرجییەکانی، لە دوای چاوخشاندنەوە بە گرێبەستی خزمەتگوزاریی وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت ، لە ڕووی نرخ وتێچووی خزمەتگوزارییەکە و خستنەڕووی ڕاپۆرتی مانگانە، سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن و خەرجیی و داهاتی نەوت وگاز بۆ ڕای گشتی و فراوانکردنی چالاکیبەکانییان و دەوڵەمەندکردنی ڕاپۆرتەکانی مانگانە. جەختیش لەسەر ڕاهێنانی فەرمانبەرانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم کرایەوە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان و نوێکردنەوەی یاسا وڕێنمایی و پێوەرەکانی دارایی و وردبینی کارپێکراو لەهەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی پێوەرە نوێ و هاوچەرخەکانی ئەم بوارە."
جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان هەموو چوار شەممەیەک کۆبوونەوەى هەفتانە ئەنجام دەدات، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکى دیارکراو دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment