دوو داواکراو دواى بریندارکردنى کەسێک خۆیان ڕادەستى پۆلیس دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى راپەڕین ڕایدەگەیێنێت، ئەو دوو تۆمەتبارەى بە دەمانچە هاووڵاییەکیان بریندارکردبوو، خۆیان ڕادەستى پۆلیس کرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى راپەڕین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دواى بیستنى دەنگی تەقە لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە،  دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە. دەرکەوت کەسێک فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و بەوهۆیەوە برینداربووە."

سەبارەت بە هۆكارى ڕووداوەکە، "بریندارەکە لەگەڵ دوو کەسی تر کێشەیەکی نێوان خۆیان هەبووە و لێیان بووە بە دەمەقاڵی و لەلایەن یەکێک لە دوو کەسەکە بە چەکی دەمانچە تەقەی لێکراوە و فیشەک بەر قاچی کەوتووە. "

له‌ ئێستادا هەردوو کەسەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، هاوکات ئەو کەسەى بریندار بووە، لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین