بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان: لەشەش مانگدا (1230) کیلۆ ماددەى هۆشبەر لە نێوبردراون کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان ئاشکراى دەکات، لە شەش مانگى ئەمساڵ زیاتر (1230) کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە، وتەبێژى ئاسایشى سلێمانیش دەڵێت، "تەنیا ئەمساڵ لە پارێزگاى سلێمانى (240) کەس بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون."

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،" له‌ (6) مانگی رابردوو (999) كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر درونەتە دادگاكان و  نزیكه‌ی (133) كیلۆ ماددە‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌رد دەستى بەسەرداگیراوە‌".

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات،  "نزیكه‌ی (23) هه‌زار پارچه‌ حه‌بی هۆشبه‌ر و (1001) دانه‌ شروبی هۆشبه‌ر و (1280) دانه‌ ده‌رزی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، هەروەها زیاتر لە (1230) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەنێوبردراون."

هەر ئەمڕۆ موقدەم یاسین سه‌میع وته‌بێژی ئاسایشی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "لە ‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو توانراوه‌ (240) كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكرێن، كه‌ (67) كه‌سیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن و هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون و سه‌رجه‌میان رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین