وەزارەتى رۆشنبیرى بۆ میدیاکان: خۆتان بەدوور بگرن لەبڵاوکردنەوەی بابەتى دژ بە هەرێمی کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى رۆشنبیرى ولاوان هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، هۆشدارى بە دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات و دەشڵێت، "خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " ئاگاداریی گشت میدیا بینراو و بیستراو و پێگە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى هەرێمى کوردستان:

ئاگاداریی گشت میدیا بینراو و بیستراو و پێگە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕینەوە، بەتایبەتیش لە باری هەستیاریی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە ڕووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنکارانەی پڕ مەترسیی بووەتەوە.

لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە، لەلایەن هەر دەزگا و پێگەیەکی میدیاییەوە بکرێت دوورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لە (ڕێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان).

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە ئەرکی دەزانێت، ڕێکاری یاسایی تووند بەرانبەر بە سەرپێچیکارانی یاسا و ڕێنماییەکان بگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین